الجمعة، 13 أبريل 2012
الخميس، 24 نوفمبر 2011
الأربعاء، 22 ديسمبر 2010
با زه‌مه‌نێك بۆ گه‌ڕانه‌وه قه‌رزكه‌ین . . .
با زه‌مه‌نێك بۆ گه‌ڕانه‌وه قه‌رزكه‌ین
مامۆستا عیسا حوسێن : سه‌رپه‌رشتیاری پسپۆریی
زمانی كوردی له په‌روه‌رده‌ی ده‌شتی هه‌ولێر
زمانی كوردی له په‌روه‌رده‌ی ده‌شتی هه‌ولێر
تا چیتر چیا پیاسه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ حه‌رف نه‌كاو
به باڵای وشه‌دا پێنه‌كه‌نێ
پارچه‌یه‌ك له ئاسمان تووڕ هه‌ڵنه‌داو
تاریكی له زیندانی دۆڵێكدا سندم نه‌كا
رێ له سه‌فه‌ری ئاو نه‌گرێ و
مه‌تاره‌كه‌ی كه‌مه‌ری پڕاوپڕ نه‌كا له سه‌راب
كه‌هاتی . . . هه‌واڵێك بنێره
تا چیتر . . . قه‌ڵا ناوله‌پی خۆی نه‌خوێنێته‌وه
كه‌ندێناوه عه‌شقی پشده‌ر نه‌بێ
چاوه‌كانی مناره‌ش
نه‌درێنه شه‌مشه‌مه‌كوێره‌كانی دنیا
كه‌هاتی . . . هه‌واڵێك بنێره
تا چیتر . . . شیعر چاوت بۆ نه‌گێرێ
عه‌شق نه‌چێته‌وه سنووره‌كانی بێهووده‌یی
رۆح نه‌چێته‌وه كه‌ناره‌كانی توانه‌وه
كه هاتی . . . هه‌واڵێك بنێره
تا چیتر . . . زه‌وی به ترپه‌ی دڵی ئاسمان بێ‌دار نه‌بێته‌وه
تا چیتر له زیندووبوونه‌وه‌ی ئاودا
مردن نه‌بێته میوانی باران
تا چیتر . . . منداڵبوونه‌وه‌ی گه‌ردوون
كار له پیربوونی ره‌نگ و
ترسانی مانگ نه‌كا
تا چیتر . . . پیاسه‌ی شاخ و
له‌خه‌و رابوونی به‌رد
هه‌ور ژێر پێ نه‌خا
تا چیتر . . . هه‌ستانه سه‌ر پێی شه‌قام
گه‌وره‌یی نه‌داته ده‌ستی غوربه‌ت
ونبوون نه‌كاته هاورێی خه‌یاڵ
كه‌هاتی هه‌واڵێك بنێره
تاچیتر . . . عه‌شق له‌سه جوانترین زبڵدان و
خۆشترین جێگه له دۆزه‌خ و
پیسترین بۆن له فیرده‌وس
نه‌دره‌وشێ
كه‌هاتی . . . هه‌واڵێك بنێره
تا چیتر . . . زه‌مه‌ن له رۆح نه‌دا
سنووریش رۆحی لای من جێنه‌هێڵێ و
په‌نجه شكاوه‌كانی له هه‌ریر
نه‌دا به خانزادی سۆران و
جه‌سته‌ی له سلێمانی
نه‌به‌خشێته شێخ مه‌حمود
هه‌ڵوێستیش نه‌به‌خشێته سه‌راب
كه‌هاتی . . . هه‌واڵێك بنێره
تا چیتر . . . سنوور له‌گه‌ڵمان جاری جه‌نگ نه‌دا
ئێره نه‌دا به زریان و
خۆی له‌سه‌ر ئه‌تڵه‌سدا نه‌سرێته‌وه
تا چیتر . . . سنوور په‌یكه‌ری خۆی له سوور نۆشۆرێ و
له بیابانێكی زه‌رد هه‌ڵگه‌راویشدا
قردێله‌ی كه‌سك كه‌سك
له‌قژه داوداوه خه‌ناویه‌كه‌ی نه‌دا
كه‌هاتی . . . ته‌نیا
ته‌نیا هه‌واڵێك بنێره
6/12/2001 هه‌ولێر
الثلاثاء، 30 نوفمبر 2010
قـانیع
کورده وه سفی کوردستانت ،خوشتره تا سه د کیتاب
سیـــــاچه مانه خوشتره بو تو هه تا چه نگ و روبـــاب
*****
هه وری به ختی کوردستانه شیوه ن و گریان ئه کا
ناله نالی کورده کانه جه ر‌گ و دل بوریان ئــــــه کــا
*****
ئه ی وه تــه ن!ده ردت له دلما زامی سه د خه نجه ر ئه کا
بو برینی جه رگی له ت له ت ،ئیشی سه د نه شته ر ئه کا
*****
ئه ی وه ته ن ! بو بووی به شــــاری مور و تـــاری عه نکه بــــــوت
ئه ی وه ته ن ! بو بی سه فا و به زمی! له به ر چی رووت و قووت
*****
ئه ی وه ته ن ! یاخوا بژیــــت بو ئیــفتـــخاری قانعــــی
قانعیش یاخوا بژی، چوون سه نعه تی گه و هه ر ئه کا
نـــــالــــــی
طەبعی شەکەرباری من، کوردی ئەگەر ئینشا دەکــــــــا،
ئیمتیحانی خۆیە مەقـــــصودی، لە(عمدا) وا دەکــــــــــــــا
یا لەمـــــەیــدانـی فــەصـــاحــەتدا بە میثلی شەھسەوار
بێ تەئــەمـــــمول بـــەو ھەمـــو نەوعـــە زوبــــانی رادەکا
کــــەس بە ئەلـــــفاظم نــــەڵــــێ خۆ کوردییە خۆ کردییە
ھەر کەسێ نادان نەبێ خۆی طالیبـی مــــەعنــا دەکــــا
بــــێتە حوجرەم، پارچە پارچەی موسوەدەم بکــڕێ بەڕۆح،
ھـــــــەرکەسێ کوتاڵ و پارچەی بێ بەدڵ سەودا دەکــــا
شــــــــیعری خەڵقی کەی دەگاتە شیعری من بۆ نازکـی؟!
کەی لە دیـــــققەتدا پەتــــــــک دەعوا لەگەڵ ھەودا دەکـا ؟!
نـــــالــــــی
حه‌نایی*کردوه په‌نجه‌ی به خوێناوی دڵی زارم
ئه‌مه ڕه‌نگه شه‌هاده‌ت بێ که‌کوشته‌ی ده‌ستی دڵدارم
وتم ئایا به زاری خۆت ئه‌پرسی حاڵی زاری من
برۆی هێنایه یه‌ک وه‌ک شکڵی ،لا، یه‌عنی که بێزارم
عه‌جه‌ب ئه‌ستێره شه‌و هه‌ڵدێ له تاوی خوسره‌وی خاوه‌ر
به ڕوی تۆم دیده هه‌ڵنایێ شه‌و و ڕۆژ گه‌رچی بێدارم
طه‌بییبی من ئه‌بێ ده‌خڵی هه‌بێ صاحه‌ب ئیشاره‌ت بێ
مه‌گه‌ر چاوت بزانێ من له‌به‌رچی مه‌ستو بیمارم
به (سه‌روو)*م وت که ڕاسته سه‌رکه‌شو به‌رزی که‌چی له‌رزی؛
که فه‌رقیشم بگاته ئاسمان به‌نده‌ی قه‌دی یارم
له‌شیرینی ئه‌تۆ ئه‌ی خوسره‌وی ته‌ختی زه‌مین ره‌نگه
بگاته ئاسمانی(بێستون)* فه‌رهادی هاوارم
*حه‌نایی ؛له (حه‌نه)وه هاتوه که وشه‌یه‌کی عه‌ره‌بیه واته (خه‌نه)
*سه‌روو؛ئه‌میش جۆره دارێکه که زۆر به‌رزه
*بێستون؛مه‌به‌ستی چیای بێستونه
الأحد، 14 نوفمبر 2010
من مه‌رگم كرده . . . ئه‌حمه‌دی شاملوو
ئه‌مه پێلـی قورسڕه‌وتی زه‌مانه كه له مندا ده‌گه‌ڕێ.
ئه‌مه پێلـی قورسڕه‌وتی زه‌مانه كه چه‌شنی ڕووباری ئاسن له مندا ده‌گه‌ڕێ.
ئه‌مه پێلـی قورسڕه‌وتی زه‌مانه كه چه‌شنی ده‌ریایه‌كی پۆڵا و به‌رد له مندا ده‌گه‌ڕێ.
<> <> <>
له بازی سروه دا سروودێكی ترم ده‌ست‌پێكرد.
له بازی بارانه دا سروودێكی ترم ده‌ست‌پێكرد.
له بازی سێبه‌ر دا سروودێكی ترم ده‌ست‌پێكرد.
له‌یلـووپه‌ڕ و باران له تۆ دا بوو،
خه‌نجه‌ر و هاوارێک له مندا.
ئاوپژێن و خه‌یاڵ له تۆ دا بوو،
تاڵاو و ڕه‌شایی له مندا.
له بازت دا سروودێكی ترم ده‌ست‌پێكرد.
<> <> <>
من گه‌ڵام كرده سروودێک
شینتر له مێشه.
من شه‌پۆلم كرده سروودێک
به ترپه‌تر له ئینسان.
من ئه‌وینم كرده سروودێک
به گرمه‌تر له مه‌رگ.
شینتر له جه‌نگه‌ڵ
من گه‌ڵام كرده سروودێک.
به خورپه‌تر له دڵی ده‌ریا
من شه‌پۆلم كرده سروودێک.
به گرمه‌تر له ژیان
من مه‌رگم كرده
سروودێک.
سه‌رچاوه: http://www.cloob.com/profile/blog/one/username/kamran2708/logid/1247351
ئه‌مه پێلـی قورسڕه‌وتی زه‌مانه كه چه‌شنی ڕووباری ئاسن له مندا ده‌گه‌ڕێ.
ئه‌مه پێلـی قورسڕه‌وتی زه‌مانه كه چه‌شنی ده‌ریایه‌كی پۆڵا و به‌رد له مندا ده‌گه‌ڕێ.
<> <> <>
له بازی سروه دا سروودێكی ترم ده‌ست‌پێكرد.
له بازی بارانه دا سروودێكی ترم ده‌ست‌پێكرد.
له بازی سێبه‌ر دا سروودێكی ترم ده‌ست‌پێكرد.
له‌یلـووپه‌ڕ و باران له تۆ دا بوو،
خه‌نجه‌ر و هاوارێک له مندا.
ئاوپژێن و خه‌یاڵ له تۆ دا بوو،
تاڵاو و ڕه‌شایی له مندا.
له بازت دا سروودێكی ترم ده‌ست‌پێكرد.
<> <> <>
من گه‌ڵام كرده سروودێک
شینتر له مێشه.
من شه‌پۆلم كرده سروودێک
به ترپه‌تر له ئینسان.
من ئه‌وینم كرده سروودێک
به گرمه‌تر له مه‌رگ.
شینتر له جه‌نگه‌ڵ
من گه‌ڵام كرده سروودێک.
به خورپه‌تر له دڵی ده‌ریا
من شه‌پۆلم كرده سروودێک.
به گرمه‌تر له ژیان
من مه‌رگم كرده
سروودێک.
سه‌رچاوه: http://www.cloob.com/profile/blog/one/username/kamran2708/logid/1247351
الجمعة، 5 نوفمبر 2010
شێركۆ
دڵۆپ دڵۆپ، باران گوڵ ئه نووسێته وه و
نمه نمه یش چاوانم تۆ
چ ساڵاوێکی نامۆیی و
چ ژانێکی به خشنده یه
وا له سه ر خۆ
به رد به به ردی کێوی سه رم
نمه نمه یش چاوانم تۆ
چ ساڵاوێکی نامۆیی و
چ ژانێکی به خشنده یه
وا له سه ر خۆ
به رد به به ردی کێوی سه رم
الخميس، 4 نوفمبر 2010
مه‌حوی
شمشاده ئه‌مه یا قه‌ده یا سه‌روی ڕه‌وانه
یا عه‌رعه‌ره یا نه‌خلی مرادی دڵ و جانه
داخۆ ئه‌مه ئه‌گریجه‌یه په‌خشاوه به‌سه‌ردا
یا سونبوله كردوویه صه‌با زولفی به شانه
ئاهووی خوته‌نه جیلوه ده‌كاتن له خه‌طادا
یا چاوی ره‌شی فیتنه‌گه‌ری سورمه كه‌شانه
دڵ هایمه دایم كه ئه‌مه قه‌تره‌یه داخۆ
یا جوزئه‌كی بێ جوزئه موسه‌مما به ده‌هانه
ئه‌م مه‌ی صیفه‌تی خوون خوره وا نازك و سووره
یاقووتی له‌به ، یا گوڵه ، یا قووتی ره‌وانه
ناڵاندم و فه‌رمووی كه ئه‌م ئاوازه حه‌زینه
یا مه‌حوییه یا بولبوله‌كه‌ی فه‌صلی خه‌زانه
الاشتراك في:
الرسائل (Atom)