هه‌ڵبژارده‌

.{. سڵاو به‌رێزان‌ .}.

طەبعی شەکەرباری من، کوردی ئەگەر ئینشا دەکــــــــا . . . . . . . . . . .ئیمتیحانی خۆیە مەقـــــصودی، لە(عمدا) وا دەکــــــــــــــا . . . . . . . . . .یا لەمـــــەیــدانـی فــەصـــاحــەتدا بە میثلی شەھسەوار . . . . . . . . . . . بێ تەئــەمـــــمول بـــەو ھەمـــو نەوعـــە زوبــــانی رادەکا . . . . . . . . . . کــــەس بە ئەلـــــفاظم نــــەڵــــێ خۆ کوردییە خۆ کردییە . . . . . . . . . . .ھەر کەسێ نادان نەبێ خۆی طالیبـی مــــەعنــا دەکــــا . . . . . . . . . . . بــــێتە حوجرەم، پارچە پارچەی موسوەدەم بکــڕێ بەڕۆح . . . . . . . . . . . . . ھـــــــەرکەسێ کوتاڵ و پارچەی بێ بەدڵ سەودا دەکــــا . . . . . . . . . . .شــــــــیعری خەڵقی کەی دەگاتە شیعری من بۆ نازکـی؟! . . . . . . . . . . . . .کەی لە دیـــــققەتدا پەتــــــــک دەعوا لەگەڵ ھەودا دەکـا ؟!

الخميس، 4 نوفمبر 2010

مه‌حوی

شمشاده‌ ئه‌مه‌ یا قه‌ده‌ یا سه‌روی ڕه‌وانه‌
یا عه‌رعه‌ره‌ یا نه‌خلی مرادی دڵ و جانه‌

داخۆ ئه‌مه‌ ئه‌گریجه‌یه‌ په‌خشاوه‌ به‌سه‌ردا
یا سونبوله‌ كردوویه‌ صه‌با زولفی به‌ شانه‌

ئاهووی خوته‌نه‌ جیلوه‌ ده‌كاتن له‌ خه‌طادا 
یا چاوی ره‌شی فیتنه‌گه‌ری سورمه‌ كه‌شانه‌

دڵ هایمه‌ دایم كه‌ ئه‌مه‌ قه‌تره‌یه‌ داخۆ
یا جوزئه‌كی بێ جوزئه‌ موسه‌مما به‌ ده‌هانه‌ 

ئه‌م مه‌ی صیفه‌تی خوون خوره‌ وا نازك و سووره‌
یاقووتی  له‌به‌ ، یا گوڵه‌ ، یا قووتی ره‌وانه‌

ناڵاندم و فه‌رمووی كه‌ ئه‌م ئاوازه‌ حه‌زینه‌ 
یا مه‌حوییه‌ یا بولبوله‌كه‌ی فه‌صلی خه‌زانه‌ 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق