با زه‌مه‌نێك بۆ گه‌ڕانه‌وه قه‌رزكه‌ین
مامۆستا عیسا حوسێن : سه‌رپه‌رشتیاری پسپۆریی
زمانی كوردی له په‌روه‌رده‌ی ده‌شتی هه‌ولێر
زمانی كوردی له په‌روه‌رده‌ی ده‌شتی هه‌ولێر
تا چیتر چیا پیاسه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ حه‌رف نه‌كاو
به باڵای وشه‌دا پێنه‌كه‌نێ
پارچه‌یه‌ك له ئاسمان تووڕ هه‌ڵنه‌داو
تاریكی له زیندانی دۆڵێكدا سندم نه‌كا
رێ له سه‌فه‌ری ئاو نه‌گرێ و
مه‌تاره‌كه‌ی كه‌مه‌ری پڕاوپڕ نه‌كا له سه‌راب
كه‌هاتی . . . هه‌واڵێك بنێره
تا چیتر . . . قه‌ڵا ناوله‌پی خۆی نه‌خوێنێته‌وه
كه‌ندێناوه عه‌شقی پشده‌ر نه‌بێ
چاوه‌كانی مناره‌ش
نه‌درێنه شه‌مشه‌مه‌كوێره‌كانی دنیا
كه‌هاتی . . . هه‌واڵێك بنێره
تا چیتر . . . شیعر چاوت بۆ نه‌گێرێ
عه‌شق نه‌چێته‌وه سنووره‌كانی بێهووده‌یی
رۆح نه‌چێته‌وه كه‌ناره‌كانی توانه‌وه
كه هاتی . . . هه‌واڵێك بنێره
تا چیتر . . . زه‌وی به ترپه‌ی دڵی ئاسمان بێ‌دار نه‌بێته‌وه
تا چیتر له زیندووبوونه‌وه‌ی ئاودا
مردن نه‌بێته میوانی باران
تا چیتر . . . منداڵبوونه‌وه‌ی گه‌ردوون
كار له پیربوونی ره‌نگ و
ترسانی مانگ نه‌كا
تا چیتر . . . پیاسه‌ی شاخ و
له‌خه‌و رابوونی به‌رد
هه‌ور ژێر پێ نه‌خا
تا چیتر . . . هه‌ستانه سه‌ر پێی شه‌قام
گه‌وره‌یی نه‌داته ده‌ستی غوربه‌ت
ونبوون نه‌كاته هاورێی خه‌یاڵ
كه‌هاتی هه‌واڵێك بنێره
تاچیتر . . . عه‌شق له‌سه جوانترین زبڵدان و
خۆشترین جێگه له دۆزه‌خ و
پیسترین بۆن له فیرده‌وس
نه‌دره‌وشێ
كه‌هاتی . . . هه‌واڵێك بنێره
تا چیتر . . . زه‌مه‌ن له رۆح نه‌دا
سنووریش رۆحی لای من جێنه‌هێڵێ و
په‌نجه شكاوه‌كانی له هه‌ریر
نه‌دا به خانزادی سۆران و
جه‌سته‌ی له سلێمانی
نه‌به‌خشێته شێخ مه‌حمود
هه‌ڵوێستیش نه‌به‌خشێته سه‌راب
كه‌هاتی . . . هه‌واڵێك بنێره
تا چیتر . . . سنوور له‌گه‌ڵمان جاری جه‌نگ نه‌دا
ئێره نه‌دا به زریان و
خۆی له‌سه‌ر ئه‌تڵه‌سدا نه‌سرێته‌وه
تا چیتر . . . سنوور په‌یكه‌ری خۆی له سوور نۆشۆرێ و
له بیابانێكی زه‌رد هه‌ڵگه‌راویشدا
قردێله‌ی كه‌سك كه‌سك
له‌قژه داوداوه خه‌ناویه‌كه‌ی نه‌دا
كه‌هاتی . . . ته‌نیا
ته‌نیا هه‌واڵێك بنێره
6/12/2001 هه‌ولێر
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق