ئه‌مه پێلـی قورسڕه‌وتی زه‌مانه كه له مندا ده‌گه‌ڕێ.
ئه‌مه پێلـی قورسڕه‌وتی زه‌مانه كه چه‌شنی ڕووباری ئاسن له مندا ده‌گه‌ڕێ.
ئه‌مه پێلـی قورسڕه‌وتی زه‌مانه كه چه‌شنی ده‌ریایه‌كی پۆڵا و به‌رد له مندا ده‌گه‌ڕێ.
<> <> <>
له بازی سروه دا سروودێكی ترم ده‌ست‌پێكرد.
له بازی بارانه دا سروودێكی ترم ده‌ست‌پێكرد.
له بازی سێبه‌ر دا سروودێكی ترم ده‌ست‌پێكرد.
له‌یلـووپه‌ڕ و باران له تۆ دا بوو،
خه‌نجه‌ر و هاوارێک له مندا.
ئاوپژێن و خه‌یاڵ له تۆ دا بوو،
تاڵاو و ڕه‌شایی له مندا.
له بازت دا سروودێكی ترم ده‌ست‌پێكرد.
<> <> <>
من گه‌ڵام كرده سروودێک
شینتر له مێشه.
من شه‌پۆلم كرده سروودێک
به ترپه‌تر له ئینسان.
من ئه‌وینم كرده سروودێک
به گرمه‌تر له مه‌رگ.
شینتر له جه‌نگه‌ڵ
من گه‌ڵام كرده سروودێک.
به خورپه‌تر له دڵی ده‌ریا
من شه‌پۆلم كرده سروودێک.
به گرمه‌تر له ژیان
من مه‌رگم كرده
سروودێک.
سه‌رچاوه: http://www.cloob.com/profile/blog/one/username/kamran2708/logid/1247351

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق