حه‌نایی*کردوه په‌نجه‌ی به خوێناوی دڵی زارم
ئه‌مه ڕه‌نگه شه‌هاده‌ت بێ که‌کوشته‌ی ده‌ستی دڵدارم
وتم ئایا به زاری خۆت ئه‌پرسی حاڵی زاری من
برۆی هێنایه یه‌ک وه‌ک شکڵی ،لا، یه‌عنی که بێزارم
عه‌جه‌ب ئه‌ستێره شه‌و هه‌ڵدێ له تاوی خوسره‌وی خاوه‌ر
به ڕوی تۆم دیده هه‌ڵنایێ شه‌و و ڕۆژ گه‌رچی بێدارم
طه‌بییبی من ئه‌بێ ده‌خڵی هه‌بێ صاحه‌ب ئیشاره‌ت بێ
مه‌گه‌ر چاوت بزانێ من له‌به‌رچی مه‌ستو بیمارم
به (سه‌روو)*م وت که ڕاسته سه‌رکه‌شو به‌رزی که‌چی له‌رزی؛
که فه‌رقیشم بگاته ئاسمان به‌نده‌ی قه‌دی یارم
له‌شیرینی ئه‌تۆ ئه‌ی خوسره‌وی ته‌ختی زه‌مین ره‌نگه
بگاته ئاسمانی(بێستون)* فه‌رهادی هاوارم
*حه‌نایی ؛له (حه‌نه)وه هاتوه که وشه‌یه‌کی عه‌ره‌بیه واته (خه‌نه)
*سه‌روو؛ئه‌میش جۆره دارێکه که زۆر به‌رزه
*بێستون؛مه‌به‌ستی چیای بێستونه
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق